١٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٣٧
پێویستیی پێکهاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەنگار بوونەوەی تیروریزم لە سووریا

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێکهاتنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سووریای بە پێویست زانی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕوسی  ئیتارتاس، ویتالی چورکین، نوێنەری ڕوسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی نیشانەگەلێک لە ئەگەری پێکهاتنی هاوپەیمانی جیهانیی دژە تیرۆریزم لە ئارا دایە وتی : ئەگەر بێت و جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی ژنێڤ دەستی پێ بکرێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێشنیارەکانی ولادیمی پوتینی سەرۆکی ڕوسیا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی دژە تیرۆریزم جێبەجێ دەکات.

چورکین وتیشی : نوێنەرانی ڕوسیا و ئەمریکا هەنگاوی دیاریکەریان لە ڕەوتی  جێبەجێ کردنی بڕیارەکان لە سوریا هەڵگرتووە کە ئەم هەوڵانە دەتوانن لە ئەنجام دا ببێتە هۆی پێکهاتنی هاوپەیمانیی دژە تیرۆریزم .

ئاگربەسی نێوان ڕویا و ئەمریکا لە سوریا لە ڕۆژی دووشەممە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دامەزراوە.

تاقمەکانی تیرۆریستی وەکوو داعش لەم ئاگربەسە بێ بەرین و پەلامارکردنەسەر ئەوان ڕەوایە...


کۆتایی کورتە نامە/310